بەریتانیا سزای بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی ڕووسیا و پێنج کەسایەتی سووریادا سەپاند

بەریتانیا سزای بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی ڕووسیا و پێنج کەسایەتی سووریادا سەپاند

پەیامی کورد... بەریتانیا سزای بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی ڕووسیا و پێنج کەسایەتی سووریادا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا بە بڕیارێکی نوێ، سزای بەسەر زیاتر لە ٤٠ کەسایەتی و دامەزراوەی ڕووسیا و پێنج کەسایەتی سووریادا سەپاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕەسمی حکومەتی بەریتانیا، بڕیار دراوە بە سەپاندنی سزا بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی ڕەسمی سەر بە حکومەتی ڕووسیا و ٥ کەسایەتی سووریا، سزاکانیش بریتین لە بلۆککردنی سەرجەم سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی ڕووسیا و سووریا لەگەڵ قەدەغەکردن و ڕێگەپێنەدانیان بە گەشتکردنیان بۆ بەریتانیا.

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بەریتانیا هاوشێوەی ئەمریکا و وڵاتانی سەر بە یەکێتی ئەورووپا، تا ئێستا چەندین سزای جیاجیای بەسەر پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ڕووسیادا سەپاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە