بۆردومانی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا دەکاتە ئامانج

بۆردومانی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا دەکاتە ئامانج

پەیامی کورد... بۆردومانی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە سوریا دەکاتە ئامانج


سەرچاوەیەک لە سوریا ڕایگەیاند، هێرشێکی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە کێڵگەیەکی نەوتدا کردە ئامانج و دەنگی تەقینەوە بیسترا.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە دەکەوێتە ناوچەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوەتە ئامانج.

هاوکات سوپای ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو زانیاریانەی کە پەیوەندییان بە ئەگەری هێرشکردنە سەر بنکەکەیەوە نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵا کوژران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە