ئه‌ندامێكى كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه رایدەگەینێت، كه پاش ڕووداوكانى عه‌فرین گوشاره‌كان له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه، له ئیمرالی زیاتر بووه.
مسته‌فا قه‌ره‌سو، له نوسینێكدا كه لە ئاژانسی فۆرات نیوز بڵاویكردووه‌تەوە ده‌ڵێت،"به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، پاش داگیركردنی عه‌فرین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئۆجه‌ڵان حكومه‌تی توركیاى تووڕه‌كردووه".
به‌پێى نووسینهكهى قه‌ره‌سوو،"ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ له ئۆجه‌لان سه‌ندراوه‌ته‌وه و هه‌لومه‌رجی ژیانیان لێ سه‌ختتر كردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، مۆراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكرایكرد، شاندێكی توركیا و ڕووسیا سه‌ردانی ئیمرالییان كردبوو و فشاریان خستبووه سه‌ر ئۆجه‌لان، بۆ ڕاوه‌ستاندنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، به‌ڵام ئۆجه‌لان ڕه‌تیكردبووه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە