پەیامی کورد ... بڕیاری نوێی قەدەغە ئەمڕۆ ڕادەگەێندرێت
ئه‌مڕۆ " سێشه‌ممه " وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندرووستی و په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ته‌ندرووستی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاندووە : "به‌دڵنیاییه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێویست له‌باره‌ی رێككاره‌كانه‌وه ده‌درێت".
رۆژی ١١ی ته‌مموز به بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ، له سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگاكه له كاتژمێر ١٢ی شه‌و تا پێنجی به‌یانی، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ راگه‌ێندرا و سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكانه‌كان داخران، جگه له ده‌رمانخانه‌كان، هه‌روه‌ها هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌داخراوی هێڵدرایه‌وه و رۆژی ١٨ی مانگیش جارێكی دیكه بڕیاره‌كه درێژكرایه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ ٢١ی ته‌مموز و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بڕیاری دیكه ده‌ربچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە