پەیامی کورد... بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤاگنه‌ر، پۆڵه‌ندا هێزی زیاتر ده‌باته‌سه‌ر سنووری بیلاڕوسیا
به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی چه‌كدارانی گروپی ڤاگنه‌ر، وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی ده‌گوازێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه له‌سه‌ر سنووری بیلاڕوسیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له 1000 سه‌رباز ده‌گوازێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه، ئه‌مه‌ش له نێوه‌ندی نیگه‌رانییه‌كانی پۆڵه‌ندای ئه‌ندام له ناتۆدا له‌سه‌ر بوونی چه‌كدارانی گروپی ڤاگنه‌ر له بێلاڕوسیا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌و چه‌كدارانه ببێته هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی.
بڕیاره‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ پێدانی بژارده‌یه‌ك به چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر تاوه‌كو بگوازنه‌وه بۆ وڵاتی بیلاڕوسیا بووه‌ته جێی نیگه‌رانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆ، كه پێیانوایه بوونی ڤاگنه‌ر له‌و وڵاته ده‌بێته‌هۆی ناجێگیرییه‌كی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا.
ماریوش بلاشتاك وه‌زیری به‌رگری نیشتیمانی پۆڵه‌ندا له تویته‌ر نوسیویه‌تی: "زیاتر له 1000 سه‌رباز و نزیكه‌ی 200 یه‌كه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی لیواكانی 12 و 17 ده‌ستییان كردووه به جوڵه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه".
وتیشی " ئه‌مه ده‌رخستنی ئاماده‌ییمانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ناجێگیریكردن له نزیك سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه به نیازه 500 ئه‌فسه‌ری پۆلیس ڕه‌وانه‌ی سنووری نێوان وڵاته‌كه و بێلاڕوسیا بكات، ئه‌وه‌ش وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ ئاسایشی سنووره‌كه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له بیلاڕوساه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا زیادیان كردووه. به‌پێی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا، ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له 200 كه‌س هه‌وڵیانداوه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه پۆڵه‌نداوه، هاووڵاتییانی مه‌غریب و هیندستان و ئیسیوپیایان تێدا بووه.
له ساڵی 2021 ه‌وه پۆڵه‌ندا بیلاڕوسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به دروستكردنی قه‌یرانی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوووڵات، ئه‌وه‌ش له ڕێی هێنانی خه‌ڵكه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه و ناچاركردنییان بۆ ئه‌وه‌ی سنووری پۆڵه‌ندا ببه‌زێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە