پەیامی کورد... پۆڵه‌ندا: ئێستا گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌و ئاگره ده‌سووتێن كه چه‌ندین ساڵه یاری پێده‌كه‌ن
پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه ئێستا گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌و ئاگره ده‌سووتێن كه چه‌ندین ساڵه یاری پێده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی شوباتی 2024، پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند گورزه تۆڵهسێنهكانی ئه‌مریكا، بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێ ئامانج له عێراق و سوریا، كه سه‌ر به ئێرانن، بۆیه روویدا چونكه گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران "یاریان به ئاگر ده‌كرد".
رادێك سیكورسكی، وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، له كاتی گه‌یشتنی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل، به رۆژنامه‌نووسانی وت: "ساڵان و مانگانێكی زۆره، گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران یاری به ئاگر ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌و ئاگره ده‌یانسووتێنێت".
ئه‌م لێدوانانه، دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا دێت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانج له خۆرئاوای عێراق و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، له‌و شوێنانه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بڵاوبوونه‌ته‌وه و له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئوردون تێوه‌گلاون.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی 1-B ئه‌نجامدراوه، له هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا 85 پێگه كراونه‌ته ئامانج كه میلیشاكانی ئێران به‌كاریانهێناوه، له‌م هێرشه‌دا 125 موشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و پێگانه كراون، له‌وانه پێگه‌ی هه‌ندێك له‌و میلیشایانه‌ی به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئوردون-یان ئه‌نجامدابوو، واته كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی.
هه‌روه‌ها ئه‌و پێگانه‌ی بۆردومانكراون، چه‌ندین بنكه و باره‌گای فه‌رمانده‌یی و هه‌واڵگری و عه‌مباركردنی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ر به‌و گروپه چه‌كدارانه‌ن له‌لایه‌ن ئێران و فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، پشتگیری ده‌كرێن.
پێشتر ئیداره‌ی ئه‌مریكا، بهڵێنیدا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌داته‌وه كه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، له هه‌فته‌ی رابردوو، به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كردییه سه‌ر تاوه‌ری 22، له سنوری ئوردون و بووه‌هۆی كوشتنی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مریكا له هه‌مان كاتدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه نایه‌وێت شه‌ڕه‌كه فراوانتر ببێت یان بۆردومانی ئامانجه‌كان ناوه‌وه‌ی ئێران بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە