باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەکاربوو

باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەکاربوو

پەیامی کورد... باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەکاربوو

باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و دەستبەکاربوو.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوی کردەوە، دوێنێ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاییان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق کۆبووەتەوە، کۆبوونەوەکەش پێش بە ڕێککەوتنی باڵیۆزی ئێران بووە بۆسەر ئەرکە تازەکەی.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە داوای لە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق کردووە، کار بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کولتووری فراوان بکرێن، چونکە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات گرنگن ئامانجی ئەوانە.

ئال سادق پێشتر ماوەی دوو ساڵ وەکوو جێگری یەکەمی ئیرەج مەسجدی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا کاری کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە