پەیامی کورد... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی دۆخی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، و تێیدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە بەشداریی لە دیالۆگدا بکەن و دەشڵێت، ڕەنگە دیالۆگ ببێتە مایەی کەمکردنەوەی ئەو گرژیانەی ئێستا.
ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەروەها پشتیوانی لە ناڕەزایی ئاشتییانە دەکات و دەشڵێت، "هەموو لایەک هان دەدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پابەندبوون بە سەروەریی یاسا و مافە دەستوورییەکان".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا هانی هەموو لایەنەکان دەدات، لە توندوتیژی دوور بکەونەوە و ڕێز لە یاسا بگرن.
دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عێراق لە پەیامێکدا داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد، پارێزگاری لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان بکەن.
لە پەیامەکەی کازمیدا ئاماژە بەوە کرابوو، عێراق بە چەقبەستنێکی سیاسیی گەورەدا تێ دەپەڕێت، ئەگەر هۆشمەندان دەستوەردان نەکەن، لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
مستەفا کازمی داواشی کردبوو، هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆی سیاسی و ڕەوشەکە هێور بکەنەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی بیر لە چارەسەری کێشەکان بکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە