پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : سیستەمی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی جیددیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-9-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکدا لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، رایگەیاند: پێویستە هەمووان لە هەرێمی کوردستان پێکەوە و بە بوێری و راشکاوی کێشەکانی پەروەردە بخەنە ڕوو، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند: زانست و تەکنۆلۆژیا بە خێرایی پێش دەکەون و ئەگەر لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا نەڕۆین، دوادەکەوین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی چاکسازی لە کەرتی پەروەردە کردەوە و رایگەیاند: سیستەمێکی درووستی پەروەردەیی گەرەنتی ئێستا و داهاتووی گەلی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی زانی سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان بێت و رایگەیاند: دەبێ پەلە بکەین لە چاکسازی و چاککردنی سیستەمی پەروەردە.
هەروەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی ووڵاتان گۆڕانکاری بووە لە کەرتی پەروەردە و نموونەشی بە پێشکەوتنی هیندستان و کۆریای باشوور هێنایەوە، کە لە بواری پەروەردە و پیشەسازی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێناوە.
نێچیرڤان بارزانی بە گرینگی زانی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا زیاتر گرینگی بە زانست، تەکنۆلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری بدات، ئەم چوارانە پێکەوە چارەسەری زۆربەی کێشەکان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە