به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم داواده‌كات موچه‌كانیان دابه‌شبكرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، له بۆنه‌و مه‌راسیمه‌كاندا هێزه‌كانی ناوخۆ هه‌میشه له‌ئه‌ركدان، ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆش واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكراده‌كات.
له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند، به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز موچه‌ی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كه‌ین و له‌دوای نه‌ورۆزیش به‌رده‌وامده‌بین له‌دابه‌شكردنی موچه.
لیوا ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌گشتیی و هاتوچۆ به‌تایبه‌ت به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆزو دابه‌شبكرێت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كارمه‌نده‌كانی ئێمه هیلاك و ماندون و ئه‌ركه‌كانیشیان به‌باشی جێبه‌جێكردوه، به‌گشتیی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان باشتر ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكردوه.
وتیشی: بۆ پرسی دابه‌شكردنی موچه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌یوه‌ندی به‌داراییه‌وه ده‌كات، ئێمه‌ش چه‌ندینجار داوامانكردوه موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ دوانه‌كه‌وێت و له‌واده‌ی خۆیدا بدرێت، چونكه ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامه‌و قورس و ناڕه‌حه‌تیشه، به‌تایبه‌ت له‌بۆنه‌كاندا كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتییه‌ك له‌خۆشیدایه، كه‌چی كارمه‌ندانی ئێمه له‌ئه‌ركدان.
لای خۆیشیه‌وه لیوا سه‌عید محه‌مه‌د ڕاوێژكاری یاسایی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لێره‌و له‌وێ وه‌رمانگرتوه‌و ده‌ستمانكه‌وتوه، بڕیاروایه ڕۆژی 19ی 3ی 2018 موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌شبكرێت، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت له‌و واده‌یه موچه‌كان وه‌رده‌گرن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە