ئەردۆغان لە سەر دۆخی " مێنبەج و پەیماننامەی ئەدەنە " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

ئەردۆغان لە سەر دۆخی " مێنبەج و پەیماننامەی ئەدەنە " بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد  ...  سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕانەوەی لە وولاتی ڕووسیا لە مۆسکۆ دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ پووتین لە ناو فڕۆکە تایبەتییەکەی خۆیدا لە سەر دۆخی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە .

ئەردۆغان لە سەر بارو دۆخی مێنبەج ڕایگەیاند : بە گوێرەی زانیارییەکان ڕژیمە سووریا کە دەست کەوتوون هەزار ئەندامی " پەیەدە و یەپەژە " بوونیان هەیە و لەمبارەشەوە هەم ڕووسیا هەم ئەمریکاش ڕایانگەیاندووە کە مێنبەج بۆ ئەوان چووڵ دەکەن و لە بەر ئەوەی کە مێنبەج شارێکی عەرەبی سووننەیە ، ئەوە ئەوان دەگەڕێنەوە هەرێمەکەی خۆیان .

ئەردۆغان لە سەر پیلانی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی ش ڕوونی کردەوە ، تورکیا خاوەنی ئەو قابیلیەتەیە کە تەنیا بۆخۆی دەتوانێ ئەو هەرێمە درووست بکات و بەڕێوەی ببات .

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ئاماژەی بە پەیمان و ڕێکەوتنی ئەدەنە کە لە ساڵی ١٩٩٨ کە لەگەڵ باوکی بەشار ئەسەد دا واژوو کراوە و ڕوونی کردەوە کە چوونی ئەرتەشی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا ش هەروەها لە ناوەڕۆکی ئەو پەیمان نامەیەدایە .

ئەردۆغان ووتی : کە لە بن ئەو ڕێکەوتنەدا واژووی باوکی بەشار ئەسەد بوونی هەیە و دەبێ گرینگی ئەم بابەتە بە باشی بنرخێندرێت

جێگای ئاماژەدانە ، پەیمانی ئەدەنە لە دژی " پەکەکە " لە نێوان سووریا و تورکیا دا لە ساڵی ١٩٩٨ واژوو کرابوو و لە دوای واژوو کردنی ئەو پەیمان نامەیە عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان لە خاکی سووریا دەرکرابوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە