ئەرتەشی سووریا هێرشی تووندی کردە سەر بنکە و بارەکاگانی تیرۆریستان

ئەرتەشی سووریا هێرشی تووندی کردە سەر بنکە و بارەکاگانی تیرۆریستان

پەیامی کورد  ...  ئەرتەشی سووریا بە هێرش کردن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستان لە پارێزگای حەما و ناوەندی شاری ئێدلیب گورزێکی قورسی بەوان گەیاند و ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لەوانیان لە ناو برد .

بە پێ راپۆرتێک لە العالم ، یەکینەگەلێک لە ئەرتەشی سووریا شەوی هەینی لە بەر پێشێل کردنی ڕیکەوتننی تایبەت بە ناوچەکانی کەم بوونەی ئاڵۆزی لە لایەن تێرۆریستانەوە ، بنکە و بارەگای ئەندامانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی " حزبی الترکستانی " یان لە مێحوەری السرمانیە و دویر الاکرا لە ناوچەی الغاب لە پارێزگای حەما کردە ئامانج و جگەلە لە ناوبردنی بنکە و بارەگاکانیان گورزێکی کوشندە و قورسیان بەم گرووپە تیرۆریستییە گەیاند . لەم هێرشەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە تیرۆریستان کوژراو بریندار بوون 

یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا هەروەها بە هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی تیرۆریستانی جبهەالنسرە لە ناوچەی کفر زیتا لە ناوەدنی باکووری حەما ، ژمارەیەک لەوان کوژران و بریندار بوون .

لە ناوەندی شاری ئێدلیب یش هەروەها یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەکانی گرووپی تیرۆریستی جبهەالنسرە و ئەندامانی سەر بەوانیان لە الدیر ی باکووری ، خان السبل و خان شیخون لە ریف ی باشووری کردە ئامانجی خۆیان و کوژراوی زۆریان لێکەوتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە