پەیامی کورد ... حەسەن ڕۆحانی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەێنێت ،دەربارەی دووبارە ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ووڵاتەكەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی " ووڵامی زۆر تووندمان دەبێت .
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی فەرمی ووڵاتەكەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بە "باڵیۆزی هەریەك لە ووڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و ڕووسیای ڕاگەیاندوە ئێران ڕادەوەستێت لە پابەندبوونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015، لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو ووڵاتانەدا ئەنجامدراوە".
بڕیارەكە بەشێوەیەكی فەرمی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیاندراوەتە باڵیۆزخانەی هەریەك لەو ووڵاتانە لە تاران-ی پایتەختی ئێران.
لە پەیامەكەدا هاتوە، "ئێران ماوەی 60 رۆژ مۆڵەت دەداتە هەریەك لەو ووڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتنەكە كردووە بۆ بڕیاردانیان لەسەر بابەتەكانی تایبەت بە كەرتەكانی نەوت و بانكەكان".
سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت، "ئەورووپیەکان وادەزانن ئەمریکا سەرۆکی جیهانە، ئەوەش بوەتەهۆی ئەوەی رێگری بکات لە بڕیاردانی سیادی".
رۆحانی ئاماژەی بەوەشكردوە، چیدی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی قورس سنووردار ناكات و پاش 60 رۆژی دیكە رێژەی هەردوكیان بەرزتردەكاتەوە، وتیشی، "چیتر ئێران ئاوی قورس و یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ووڵاتانی دیكە نافرۆشێـت".
هاوكات رۆحانی دەربارەی دووبارە ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ووڵاتەكەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداریدا و ووتی، "وەڵامی زۆر تووندمان دەبێت".
سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونیکردەوە، "هەرەسهێنانی رێككەوتنی ئەتۆمی مەترسی بۆ سەر ئێران و جیهانیش هەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە