بومەلەرزەكەی توركیا زیاتر لە 821 هەزار تەلاری روخاندووە

بومەلەرزەكەی توركیا زیاتر لە 821 هەزار تەلاری روخاندووە

پەیامی کورد... بومەلەرزەكەی توركیا زیاتر لە 821 هەزار تەلاری روخاندووە

بەپێی كۆتا ئامار، بەهۆی بومەلەرزەكەی 6ی شوباتی توركیاوە، زیاتر لە 821 هەزار تەلار روخاون، هەروەها 48 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
موراد كوروم وەزیری ژینگەی توركیا رایگەیاندووە، لە 5 كەرتی ئەو وڵاتە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكانی بوومەلەرزەكە تەواو بووە، لە كۆی هەزار و 706 تەلار 821 هەزار و 302 تەلار بەتەواوی روخاون یاخود خەریكە دەڕوخێن یاخود بە تەواوەتی زیانیان بەركەوتووە.
پێشتریش وەزیری ژینگەی توركیا ئەوەی ئاشكرا كردبوو، هەروەها بەهۆی بومەلەرزەكەوە 48 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزاری تر بریندار بوون.
بومەلەرزەكەی 6ی شوباتی رابردووی كە پلەكەی 7.7 پلە بوو بە پێوەری رێختەر زیانێكی زۆری لە سوریاش داوە و زیاتر لە 6 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، بەپێی زانیاریەكانیش زیانەكانی لە توركیا 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە