حكومەتی توركیا: بومەلەرزەكە زیاتر لە 41 هەزار تەلاری روخاندووە

حكومەتی توركیا: بومەلەرزەكە زیاتر لە 41 هەزار تەلاری روخاندووە

پەیامی کورد... حكومەتی توركیا: بومەلەرزەكە زیاتر لە 41 هەزار تەلاری روخاندووە

حكومەتی توركیا ئاشكرای كرد، بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە 41 هەزار 791 تەلار روخاون و 10 ولایەت زەرەرمەند بوون، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان نزیكەی 32 هەزار كەسە.
موراد قوروم وەزیری ژینگە و پەرەسەندنی شار لە توركیا رایگەیاندووە، 10 ولایەتی ئەو وڵاتە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زەرەرمەند بوون، 41 هەزار و 791 تەلار روخاوون، بەشێوەیەكی گشتیش 190 هەزار و 172 تەلار و شوێنی كار و نیشتەجێبوون روبەڕووی روخان یاخود زیانی زۆر بوونەتەوە.
ئەو وەزیرە توركیە رونیشیكردووەتەوە، هیواخوازن لەم مانگەدا لە هەر 10 ولایەتەكە دەست بە بنیادنانەوە بكرێت، هەروەها پشكنین بۆ 307 هەزار و 763 تەلار كراوە تاوەكو بزانرێت بەرگەی بومەلەرزە دەگرێت یاخودنا.
بەپێی دوایین ئامار، تاوەكو ئێستا لە توركیا 31 هەزار و 643 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە سوریاش 5 هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەستداوە و ئەگەری هەیە ژمارەكە زیاتریش ببێت، چونكە تاوەكو ئێستا هەزاران كەس لە هەردوو وڵات بێسەروشوێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە