پەیامی کورد... بوومەلەرزە باکووری ئێرانی هەژاند
شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر پارێزگای ئەردەبیلی لە باکووری خۆرئاوای ئێران هەژاند.
ناوەندی زەویزانی و جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٢ و ٤٣ خولەکی شەودا ڕووویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە شاری موشکین شەهر لە قووڵایی حەوت کیلۆمەر ڕوویداوە، بەلام هیچ ئاماژەیەک لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە نەخراوەتەڕوو.
دوا بەدوای بوومەلەرزەکە دوو بوومەلەرزەی دیکە ڕوویانداوە کە یەکەمیان بەگوڕی ٢.٦ پلە بووە و لە قووڵایی ١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٢٠ خولەک ڕوویداوە و بوومەلەرزەی دووەمیش بە گوڕی ٣.٥ پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٣٧ خولەک ڕوویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە