بڕیاره وایە ناتۆ به‌مزووانه بۆ ڕاهێنانی ئه‌فسه‌رانی عێراقی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، بەڵام حزبی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه به‌شداری حكومه‌تی كابینه‌ی ئێستای ئه‌م ووڵاته‌یه، ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگه نادات سوپای ووڵاته‌كه‌یان به‌شداری له ئه‌ركی تازه‌ی ناتۆ له عێراق بكات.
هه‌فته‌نامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانیاش له تازه‌ترین ژماره‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی كه ئه‌م ووڵاته به‌نیاز نییه له ئه‌ركی تازه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا به‌شداری بكات له عێراق.
بڕیاره ناتۆ به‌مزووانه بۆ راهێنانی ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق 550 ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات و پشكێكیش له‌م ئه‌ركه به‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه به‌شداری په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌تی ئێستای ئه‌م ووڵاته‌ن ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان پشیتوانی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌ربازیی بدرێت به عێراق، به‌ڵام ڕازیی نین ووڵاته‌كه‌یان به‌شداری ئه‌ركی ناتۆ له عێراقدا بكات.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانیدا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه ئه‌ڵمانیا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا سه‌رقاڵی داڕشتنی پیلانێكه به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی سه‌ربازیی به هێزه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تیش له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕاوێژكارانی ئه‌ڵمانیا كه له ئوردن جێگیرن بۆ ماوه‌ی 6 تا 8 هه‌فته ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە