ڕەوشی شەنگال دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا خراپتر دەبێت

ڕەوشی شەنگال دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا خراپتر دەبێت

پەیامی کورد     ...    ڕەوشی شەنگال دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا خراپتر دەبێت 

بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هیچ بڕگە و خاڵێكی ڕێككەوتنی شەنگال نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و رەوشەكە خراپتر بووە.

قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : "دۆخی شەنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چوونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".

قەچاخ ئاماژەیشی دا، ئێستا بارەگای پۆلیسی شەنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكوومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جل وبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شەنگالن.

دەشڵێ: "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شەنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە