بە گوێرەی زانیاری و هەواڵ لە گەرەکی شۆراو لە سەر شەقامی سەرکی کەرکووک و هەولێر ، دوو هەمەری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چەکی " دۆشکە " دوو خێزانی کورد گوللە باران دەکەن و یەکێک لەوانە شەهید دەبێت و چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار دەبن .
لە کاتی ڕوودانی ئەم کارەساتە زاوای قوربانییەکە ڕووداوەکە وا دەگێرێتەوە کە ئەوان بۆ سەردانی کردنی ناسراوێکیان ئێوارەی ڕۆژی ١٣ی ٦ی ٢٠١٨ کاتژمێر ٩:١٨ خولەکی سەو . نزیک شەقامی سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکووک لە گەرەکی شۆراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ئۆپڵ".لە نزیک بارەگای لقی پارتی کە ئێستا بارەگای ئەو هێزانەیە ، دوو هەمەڕی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکرێنە ئامانجی ئەو هێزانەوە و بە دۆشکە دەستڕێژی گوللەیان لێکردوون .
کوڕی قوربانییەکە ڕایدەگەێنێ دایکی بە ناوی "حەلاو نەسرەدین " شەهید دەبێت و دوو کچە خوشکی بە سەختی بریندار دەبن هەروەها بنەماڵەیەکی دیکەش لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەبنە ئامانجێ ئەم ڕووداوە قێزەونە و دوو کەس لەم بنەماڵەیەش بە سەختی بریندار دەبن . بە ووتەی ئەوان ئەم کردەوەیە بە ئامانج ئەنجام دراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە