پەیامی کورد ... ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 502 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و 118 تووشبوی نوێش تۆماركرا.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ١١٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا (٣٢ هەولێر، ٢٩ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٩ گەرمیان)، ٥٠٢ تووشبووش چاكبوونەوە (١٦٣ هەولێر، ٩ سلێمانی، ٣٠٧ دهۆك، ٤ هەڵەبجە، ١٩ گەرمیان)، ٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ٥ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین).
وەك لەئامارەكەدا هاتووە، كۆی توشبوان گەیشتە 101 هەزار و 661 تووشبوو، 66 هەزار و 903 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 340 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە