سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی کەماڵ مەزهەرەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی کەماڵ مەزهەرەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی کەماڵ مەزهەرەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١،  سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كەمال مەزهەر بڵاو كردەوە.

 

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و مێژوونووسی گەلەكەمان دكتۆر كەمال مەزهەرمان پێگەیشت. دكتۆر كەمال مەزهەر لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتێكی زۆری نووسینەوەی مێژووی گەلەكەی كرد و كتێب و بەرهەمە زانستییەكانی گەنجینەیەكی گرنگ و بەهادارن و بوونە هۆی دەوڵەمەندتربوونی ڕەوتی توێژینەوە و زانست و كتێبخانەی كوردی. لە دەستدانی مرۆڤێكی زانای وەك دكتۆر كەمال مەزهەر بۆ گەلەکەمان خەسارەتێكی گەورەیە".

 

سەرۆك بارزانی هەروەها نووسیویەتی "سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەموو هەڤاڵانی و، ناوەندە زانستی و ڕووناكبیری و سەرجەم ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر كەمال مەزهەر بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە