پەیامی کورد ... ئایا داعشییەکان تووشی کۆرۆنا نابن ؟؟؟
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕێکخراوەکانی جیهان ، ، هەزاران ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان لە یەکێک لە ئوردووگاکانی ناوچەی حەسەکە لە سووریا ڕایدەگەێنن کە ئەوان تووشی کۆرۆنا نابن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سۆمەریە نیووز ، لە فیلمێکی هەڵگیراودا لە ئۆردووگای ژنان و منداڵانی ئەندامی داعش لە حەسەکە لە سووریا ، ژنێکی ئەندامی داعش دەڵێ : ئێمە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا نابین ، ئێمە لە خوا دەترسین و نوێژ دەخوێنین و بەرؤژوو دەبین و پەیڕەو گوێگری ئەبووبەکر بەغدادی : سەرکردەی پێشووی داعش " ین . ئایا مۆسڵمانێکتان بینیوە کە لە کۆرۆناوە مردبێت ؟
ژنێکی دیکە بە زاراوەی ئەفریقی ش دەڵێ : مۆسڵمان تووشی کۆرۆنا نابێت و تەنیا کافرەکانن کە بەم نەخۆشییە تووش دەبن و ئەمە خودایە کە کۆرۆنای بۆ ئەوان ناردووە و کۆرۆنا یەکێک لە سەربازەکانی خودایە .
ئیدارەی سەربەخۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێوشوێنی تووندیان بۆ پێشگرتن لەم نەخۆشییە گرتووەتە بەر کە گرینگترین یان داخستنی سنوورەکانی نێوان ئەم ناوچەیە و هەرێمی کوردستانە و هەروەها بەردەوام بوون لە داخرانی قوتابخانەکان ، زانستگەکان و زانکۆیەکانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە