بە پێی ڕاپۆرتێکی گرینگ ، شەوی ڕابردوو هەینی ڕێکەوتی ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، ژمارەیەکی زۆر سەربازی بنکەی سوپای پاسداران لە شاری جوانڕۆ ڕەوانەی بەشی تایبەتی کۆڕۆنا کراون.
کاربەدەستانی گواستنەوەی سەربازەکان، بێ ئەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەربازان ئەنجام بدەن، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی نۆڤەمبەر ٣٢سەربازی سوپای پارێزگای تەورێز، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە ، بۆ بنکەی سەربازی سوپای جوانڕۆ گواستوەتەوە، ئەو بنکەیان گیرۆدەی نەخۆشی کۆرۆنا کردووە.
بە ووتەی سەرچاوەی ئاگادار ، هەتاکوو ئێستا ٦٠ سەرباز تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی کۆرۆنا لە شاری جوانڕۆ گوازراونەتەوە.
ئێران شەپۆلی شەشەمی کۆڕۆنای تێپەڕاندووە؛ ئەوە لە حاڵێکدایە زۆربەی ووڵاتانی دونیا بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە بوون و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و ئێستا لە دۆخێکی ئاساییدا بەسەر دەبەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە