پەیامی کورد ... دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی 10ی خانه‌نشینانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كه‌ن.
حسام عه‌بدۆلستار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنی بوودجه بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023.
داوای له خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی كرد كه كورتهنامهیهكیان پێده‌گات، راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقی بانكه‌كان و فرۆشگاكانی ATM بكه‌ن له به‌غدا و پارێزگاكان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی 700 ملیار دینار له به‌غداوه به‌رده‌وامه له‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی (تهمموز/7)ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) به‌هه‌مان شێوه چاوه‌ڕوانی ناردنی پاره‌ی دیكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵی یه‌وه ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە