پەیامی کورد … كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 دیاریكرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە گەنجینهكانی وەزارەتی دارایی دەست كوردی‌و كەوتووه،داوا كراوه لیستی مووچەی مانگی ده‌ی وەزارەت و فەرمانگەكان بە بێ لێبڕین و به مووچەی ته‌واوبێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی دەست كەوتوون، بەشی زۆری لیستی مووچەی مانگی ده‌ی وەزارەت و فەرمانگەكان بە بێ لێبڕین و به مووچەی تەواو وردبینی كراون.
سەرچاوەكان جەخت لەوە دەكەن كە لیستی مووچەی مانگی ده وه‌كو چه‌ند مانگی پێشوتر بێ لێبڕین ئاماده‌كراوه و رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وەزارەتی تەندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای چه‌ندین مانگ له لێبرین ،به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 100 دابه‌ش كرا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه به بێ لێبرین نرخی به‌نزین و غاز و نه‌وتی سپی به‌رزبویه‌وه و له ئێستادا هاوڵاتیان به‌ده‌ست گرانیهكانی ناوبازاره‌وه ده‌ناڵێن و ڕۆژانه گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌درێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە