ڕاوێژکارێکی باڵای عەبادی لەگەڵ بالیۆزی ئێران لە عێراق دیداری کرد و سەبارەت بە چەندین بابەتی جۆراجۆر بە تایبەت کونسولخانەی ئێران لە بەسرە قسەیان کرد.
به پێی ڕاپۆرتێک لە " ئەلعالەم " ، وەلید عەلی ، ڕاوێژکاری باڵای عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دیدار و گفتوگۆیان کرد. ئەم دیدارە لە باڵیۆزخانەی ئێران ئەنجام بوو.
ڕاوێژکاری عەبادی هێرش بۆ سەر کونسولگەری ئێران لە بەسرەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: هێرشبەرەکان لە بەسرە دەستگیر بوون.
هەروەها باڵیۆزی ئێرانیش جەختی کردەوە کە ئێران بەردەوام لە گەڵ خەڵکی عێراق بووە. مەسجدی هێرش بۆ سەر کونسۆڵخانەی ئێرانی ئیدانە کرد و داوای لێکۆڵینەوەی وردتری لەم بابەتە کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە