ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەرمێنیا لە عێراق

ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەرمێنیا لە عێراق

پەیامی کورد  ...   ئەمرۆ پێنجشەممە 4-4-2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هراچیا پۆڵادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان کۆماری ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان خرایە بەرباس. مەسرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابوری و فەرهەنگی بەوشێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بکات بە گرینگ دانا. لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا تیشکخرایە سەر ئەو ستەمانەی بەدرێژایی مێژوو لە هەردوو گەلی کوردستان و ئەرمینیا کراو و ئاماژە بە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان ھەردوو گەل درا.

لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق،  ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پێش خستنی پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی کابینەی نوێ دەربڕی و رایگەیاند، ئەرمینیا بە بایەخەوە دەروانێتە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە