پەیامی کورد ... دەوڵەمەندترین کەسی جیهان لە لایەن بەرپرسانی ئەورووپا دەکەوێتە بەر شۆبهە و گومانەوە .
بەرپرسانی ووڵاتانی ئەورووپایی بە جێف بزۆس ، دامەزرێنەری ئامازۆن بە سیخوڕی کردن گومانی لێدەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە CNBC ەوە بەرپرسانی ئەورووپای بە گوێگرتن و سیخۆڕی جێف بزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمریکی ئامازۆن و دەوڵەمەندترین پیاو جیهان گومان دەکەن . ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لە نامایەک کە بۆیان نووسی داوایان لێکرد ڕوونی بکاتەوە کە ئایا ئەفسەرانی هەواڵگری لەم کۆمپانیایە دادەمەزرێنێت تاکوو زانیاری پەیوەندیدار بە سیاسەتمەدارانی ئەورووپایی کۆبکاتەوە یا خود نا .
هۆکاری ئەم نامەیە بڵاوبوونەوەی دوو دەرفەتی کارکردنی شیکەرەوانی هەواڵگری لە لایەن ئامازۆن ەوە بووە کە ئەرکی چاودێری سەر هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکی و دیسیپلینی کار لە کۆمپانیا و چاودێری لە سەر خاڵگەلی هەستیاری لە ئەستۆ دایە . دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەرفەتە کارییە ، ئەم کۆمپانیایە کەوتە بەر ڕەخنەوە و ئەوانەی لە سەر ماڵپەڕدا سڕییەوە . سیاسەتمەدارانی ئەورووپایی دوای سەرنجڕاکێشانی بە دۆخی پێویست بۆ داواکاران نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند : ئەوان دەبێ فەڕەنسەوی و ئێسپانیایی بزانن
بزۆس و ئامازۆن بە هۆی سیاسەتە قورسەکانییەوە لە دژی کارمەندەکان یان بەناو بانگن . بە پێی لێکۆڵینەوەگەلێک کە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی دامەزراوەی Open Markets دا ئەنجام دراوە ، ئەم کۆمپانیایە سیستەمێکی کۆنترۆڵی تەواو و سیخۆڕی لە کارمەندەکانی درووست کردووە . ئامازۆن بە نەزم و دیسیپلینی قورس پاڵپشتە و لە کارمندەکانی لە ڕادە بەدەر کار دەکێشێتەوە . ئەگەر خێرایی ئەوان کەم بێت سیستەمی ناوخۆیی ئامازۆن هۆشداری پێدەدات و دەتوانێ ببێتە هۆکاری دەرکردنی .لە هەمان کاتدا بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیا لە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کارمەندەکان لە یەکیتی گەلی کرێکاری بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانیان پێشگیری دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە