پەیامی کورد ... دەستپیکردنی نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی بۆ ئەورووپا .
گەورەترین نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هیزەکانی ئەمریکا بۆ ئەورووپا لەمڕۆوە دەست پێدەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێکی ، ماریۆش بوواشچاک ، وەزیری بەرگری لەهێستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند :
گەورەترین نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هیزەکانی ئەمریکا بۆ ئەورووپا لەمڕۆوە دەست پێکردووە .
بوواشچاک نووسی : ئێمە ساڵەهایە کە گەورەترین نەمایشی DEFENDER 2020 مان دەست پێکردووە و نزیکەی ٣٧ هەزار سەرباز لەوانەش ٢٠ هەزار هێزی ئەمریکی لەوێ دا بەشداری دەکەن .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : یەکەمین گرووپ لە سەربازانی ئەمریکی لە سنووری لەهیستان تێپەڕیون .
بە پێێ ڕاگەیاندنی دۆسیەیەکی ئەمنییەتی لە دەوڵەتی لەهیستان ئەم نەمایشە سەربازییە سەر بە ناتۆ نییە ، بەڵکوو ئاستی دابەشکاری لە ناو ئەرتەشی ئەمریکایە . ئامانجی دەرەکی لەم نەمایشە سەربازییە توانایی ئەرتەشی ئەمریکایە بۆ گواستنەوەی هێزە زەوینییەکانی لە بنکەکانی سەر بە ئەمریکاوە بۆ بەندەرەکانی کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە و دواتر بەندەرەکانی ئەورووپایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە