دەستبەسەر کرانی گرووپێکی تیرۆریستی لە سەلاحەدین

دەستبەسەر کرانی گرووپێکی تیرۆریستی لە سەلاحەدین

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی گرووپێکی تیرۆریستی لە سەلاحەدین

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ڕایگەیاند، تۆڕێكی ١١ کەسی تیرۆرستییان له‌ قه‌زای بێنجی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دەستبەسەر کردووە.
 
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ٢٠٢٠، دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری ورد و هه‌وڵی چڕ، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر، تۆڕێكی تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد كه‌ ١١ كه‌س پێكهاتون.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا، له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا و له‌ قه‌زای بێجی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه‌ ئه‌وتۆڕه‌ تیرۆرستیه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و له‌پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكه‌ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە