دەزگای هەواڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی 4 تیرۆرستی راگه‌یاند

دەزگای هەواڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی 4 تیرۆرستی راگه‌یاند

پەیامی کورد... دەزگای هەواڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی 4 تیرۆرستی راگه‌یاند


دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی لە نەینەوا ڕاگەیاند كە یەكێكیان سەركردەیەكی داعشە.

ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە چەندین ئەرك لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بكەن كە لە ئەنجامدا دەستگیركردنی ئەو چوار كەسە تۆمەتبار كە سەلمێندرا سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشن كە ئەو بەناو لەشكركێشییان ئەنجامداوە و چەكیان هەڵگرتووە لە دژی هێزە ئەمنییەكان لە ساڵانی پێشوودا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،لە لێكۆڵینەوەكان پشتڕاستیان كردووەتەوە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە سێ پارێزگا (دیالە، كەركوك، نەینەوا) جوڵەی كردووە و بە یەكێك لە سەركردە مەترسیدارەكان دادەنرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە