پەیامی کورد... دەستگیرانی ١٣ داواکراو لەلایەن هەواڵگریی عێراقەوە
دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاوی کردەوە، ١٣ داواکراویان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان مەترسیدار بووە مووشەک و کاریان دانانی مووشەک و مادەی تەقینەوە بوو لە بەغدا و کەرکووک.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکرداوە کە هێزەکانیان لە پرۆسەیەکی پێشوەختەدا لە هەر دوو پارێزگای بەغدا و کەرکووک ١٣ تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە بە مادەی ٤ی تیرۆر داوا کرابوون لەناویاندا بەرپرسی تیرۆر کردن و کۆچ پێکردنی هاووڵاتییانی تێدایە کە تۆمەتبارەکان لە ویلایەتەکانی جنوب و کەرکووک و کەتیبەی سەڵاحەدینی داعش کاریان کردووە.
ڕاشیگەیاندوە، لە پرۆسەیەکی تردا لە قەزای دوبس توانیویانە تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن کە ماڵەکەی خۆی کردووە بە عەمبارکردنی خۆراک و حەشارگە بۆ داعشە بیانییەکان.
دەزگای هەواڵگری ئاشکراشیکردوە، لەو پرۆسانەدا ١١ مووشەکیان دەستبەسەردا گرتووە کە یەکێکیان مووشەکی نەمساوی بوو هەروەها چەندین مادەی تەقینەوەی تر کە بە پڕکراوی ئامادەکراون بۆ کاری تیرۆریستی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە