هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی لەلایەن میلیشیای عێراقەوە ڕفێندراوە

هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی لەلایەن میلیشیای عێراقەوە ڕفێندراوە

پەیامی کورد... هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی لەلایەن میلیشیای عێراقەوە ڕفێندراوە


نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، به‌ر له‌ چه‌ند مانگێک لەلایەن گروپی میلیشیای شیعیی عێراقی کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە هاوڵاتییەکیان ڕفێندراوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بینیامین نه‌تانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە بڵاویكرده‌وه‌، ئاکادیمیست ئێلیزابیس تسورکۆڤ کە چەندین مانگە هەواڵی نازانرێت، لە عێراق لەلایەن گروپی میلیشیای شیعیی عێراقی کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە ڕفێندراوە.

هەروەها نه‌تانیاهو زانیاری لەسەر بەرواری ڕفاندنەکە نەدا و ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق لە سەلامەتی هاوڵاتییەکە بەرپرسە".

هاوكات ئاماژە بەوەش کراوه‌، تسورکۆڤ بە پاسپۆرتی ڕوسییەوە بە مەبەستی کاری دکتۆراکەی لە زانکۆی پرینستۆن بۆ عێراق ڕۆیشتووە.

ئاشكراشكراوە كە تسورکۆڤ سەرەتا چوەته‌ هەرێمی کوردستان و دواتر چوەته‌ بەغدا.

لای خۆیەوە دامەزراوەی میدیایی ئیسرائیل، لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتە ڕو: "پێدەچێت تسورکۆڤ لە مانگی ئاداردا ڕفێندرابێت و ئەمریکا بۆ ئازادکردنی بەدواداچون لە بابەتەکە دەکات"

هەر لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەغدا ڕایگەیاند: "هیچ زانیارییەکمان لەسەر تسورکۆڤ نییە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە