یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری بە ڕووتی و بە زۆرەملێ دیپۆرتی تورکیا کردووەتەوە

یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری بە ڕووتی و بە زۆرەملێ دیپۆرتی تورکیا کردووەتەوە

پەیامی کورد … یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری بە ڕووتی و بە زۆرەملێ دیپۆرتی تورکیا کردووەتەوە

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-کوردستان ڕایگەیاند، پۆلیسی یۆنان ژمارەیەک کۆچبەری بە ڕووتی و بە زۆرەملێ دیپۆرتی تورکیا کردووەتەوە و مامەڵەیەکی زۆر نامررڤانەیان لەگەڵ کردوون.

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-کوردستان ڕاگەیاندووە " لە دوای ریکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری ووشکانی یۆنان زۆر نا مرۆڤانەو دوور لە بنەماو یاساکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمرۆ ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢١ پۆلیسی پاسەوانی سنوری تورکیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاند "کە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیرکردنی ٤٢ پەنابەر کە لە تورکیاوە پەڕیبونەوە خاکی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە".

باس لەوەشکراوە، بە ووتەی پەنابەرەکان" دوای دەستگیرکردنیان زۆر ئازارو ئەشکەنجەیان داون و هەرچی بەلگەنامەو پیداویستیەکانیانە لێیان سیندراوە ١٢ لەو پەنابەرانەش بەتەواوەتی بە زۆر جل و بەرگەکانیان لەبەر داکەندراوەو بە زۆرەملێ دیپۆرتی سنوری شاری ئەدرنای تورکیایان کردونەتەوە ، دواتر لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شاری ئەدرنا جل و بەرگ و خۆراک دراوە بەپەنابەران و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کران " .

دەشڵێت "فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەیی حکومەتی یۆنانی داوا لە تەواوی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکات بەرامبەر بەم کردەوەقیزەوەندەی حکومەتی یۆنانی ڕابوەستن .هەروەها فشار بهێنن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR وە ریکخراوی کۆچی نیودەولەتی IOM بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم مامەڵە نامرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەکانی سنورە ووشکانی و دەریایی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران" .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە