دۆخی ئێران گەیشتە مەترسی و لە زەردەوە بوو بە پرتەقاڵی !!!

دۆخی ئێران گەیشتە مەترسی و لە زەردەوە بوو بە پرتەقاڵی !!!

پەیامی کورد   ...   بە پێی ڕاپۆرتی خورد و خۆراکی جیهانی " فائۆ " هێرشی کلۆیەکان و بەرفراوانی و بەربڵاوییەکەیان دەتوانێ زەرو زیانی زۆر جیددی بگەێنێتە بەروباخات و کشت و کاڵ بە گشتی  

لە ڕاپۆرتێکدا موحەمەد ڕەزا دەرگاهی ، بەڕێوبەری دەزگای پاراستنی نەباتاتی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشی کلۆیەکان ڕایگەیاند : سەرەڕای ناردنی نامە و داواکاری لە وەزیری جیهادی کشت و کاڵ لە ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری وولات و دەزگای بەڕێبەرایەتی دۆخی مەترسیدار و لە ناکاو لەمبارەوە ، بەڵام داواکارییەکەمان بێ ووڵام ماوەتەوە .

بەڕێوبەری دەزگای پاراستنی نەباتاتی ئێران دەربارەی گۆڕانکاری لە دۆخی ئێران لە " زەردەوە بۆ پرتەقاڵی : ووتی : کلۆیە سەحراییەکان کە هێرشیان کردووەتە سەر ٦ پارێزگای ئێران ئەگەر بێت و کۆنترۆڵ نەکرێن ئەمنییەتی خۆراکی ووڵاتی ئێران دەخاتە مەترسییەوە ، هێشتا بڕی ١٠ میلیارد تمەن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ئافەتە دابین نەکراوە .

ئەم جۆرە کلۆیانە لە جۆری سەحرایی یا خود دەریایین کە لە مەترسیدارترین جۆری کلۆ هەژمار دەکرێن و بە خێرایی زۆر زۆر بالا لە حاڵی جووڵە کردنن بەرەو ئێران .

بە پێی هەواڵەکان تاکوو ئێستا ئەم کلۆیە سەحراییانە هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە ٣ هەزار هێکتار لە زەوینەکانی کشت و کاڵی چابەهار .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە