ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کرد بەرپرسانی ئێستێخباراتی نزیک لە وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی لە حاڵی ئامادەکاری بۆ تیرۆر کردنی بەرپرسانی ئێرانی بوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نیۆیۆرک تایمز بە ئاگاداری لە لایەن سێ بەرپرسی ئاگادارەوە نووسی کە بەرپرسانی ئێستێخباراتی وەلیعەهدی عەرەبستان " موحەمەد بن سەلمان ساڵی ڕابردوو لەگەڵ گرووپێکی تاجیر و بازرگان سەبارەت بە تیرۆری بەرپرسانی ئێرانی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت قسەیان کردووە .
ئەم گفت و گۆیانە لە کاتێکدا لە نێوان بەرپرسانی سەعوودی ئەنجام بووە کە بن سەلمان خەریکی ناو و پۆستی جێگری وەلیعەهد و وەزیری بەرگری عەرەبستان سەرقاڵی حاکم کردنی هێز و پەرەپێدانی چالاکی سەربازی و ئێستێخباراتی سەعوودییەکان لە دەرەوەی ووڵاتەکەیان بووە .
ئەم بابەتە نیشان دەدات کە بەرپرسانی پلەبەرزی سەعوودی ساڵێک پێش کوشتنی جەمال خاشقجی ڕۆژنامەنووسی ناڕازی و هاوکات لەگەڵ بەهێز بوونی بن سەلمان ، تیرۆری دژبەرەکانیان سەروبەر دەکرد .
بە پێی نووسراوی نیۆیۆرک تایمز ، سەعوودییەکان مردنی خاشقجییان بە بەرپرسێکدا هەڵواسیوە کە لە کاربەرکەنار کراوە بەڵام ئەحمەد ئەلعەسیری ، لە چاوپێکەوتنی کە مانگی مارسی ٢٠١٧ دا کە بەڕێوە چووبوو و هەر لەوێ بڕی ٢ میلیارد دۆلار بۆ کاری نابەجێ لە ئابووری ئێران دا تەرخان کردراوە . ئەم چاوپێکەوتنە لە ڕیاز و بە ئامادەبوونی هەندێک لە تاجیران ڕووی داوە .
هەروەها لە کاتی قسە و لە حاڵێکدا کە تاجیرانی ئاماژە پێکراو هەوڵیان دەدا بوودجەی پێویست بۆ پیلانی خراپکارییەکانی خۆیان لە سەعوودییەکانی بستێنن ، هەندێک لە هاوکارانی ئەرشەد ئەلعەسیری داواکاری تیرۆر کردنی " قاسم سلێمانی " و هەروەها کەسێکی دیکە کە دۆژمنی سەرسەختی عەرەبستانی سەعوودی ناو براوە ، بوون .
ژەنەڕاڵ ئەلعەسیری کە مانگی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕسوایی کوشتنی خاشقجی دەرکرا ، ووتەبێژی هاوپەیمانی سەعوودی لە شەڕی یەمەن بوو . ئەو بەردەوام سەفەری واشینتۆنی دەکرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە