یەکیتی زانایانی ئائینی ڕاگەێندراوێک بۆ ڕای گشتی موسڵمانان بڵاو دەکەنەوە

یەکیتی زانایانی ئائینی ڕاگەێندراوێک بۆ ڕای گشتی موسڵمانان بڵاو دەکەنەوە

پەیامی کورد    ...   یەکیتی زانایانی ئائینی ڕاگەێندراوێک بۆ ڕای گشتی موسڵمانان بڵاو دەکەنەوە

یەكێتی زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستان دوپاتیدەكاتەوە، هەر نوێژخوێنێك دەبێت بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچێتە مزگەوت، هەركەسێكیش بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە نەچێتە مزگەوت، بۆ نوێژە فەرزەكانیش بێت، گوناهبار نابێت.
ئەمڕۆ٠٤/٠٦/٢٠٢٠ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا شێح نیاز راغب نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتی، "بۆ پاراستنی شكۆی مزگەوتەكان لە كوردستان لە دژی ڤیرووسی كۆرۆنا، كە تەنگی بە خەڵكی كوردستان هەڵچنیوە، بۆیە كاتێك شوێنەكان داخران، مزگەوتەكانیشی گرتەوە، ئێستاش لەگەڵ كرانەوەی سەرجەم شوێنەكان، مزگەوتەكانیش دەكرێنەوە، بۆیە نوێژخوێنان لە پێناو و ڕێگەی خوا، تكاتان لێدەكەین ئەوانەی دەچنە مزگەوت بۆ نوێژەكان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندرووستی بن، چوونكە مزگەوت ماڵی خوایە و دەبێ بە پاك و خاوێنی و پارێزراوی بمێننەوە و نوێژخوێن و زانایانی ئایینی لەماڵی خۆیان زیاتر بیپارێزن".
ووتیشی: "دەبێت لەكاتی چوونە مزگەوت، بەتایبەت سبەینێ، كە نوێژی هەینی ئەنجامدەدرێت، پابەندی بە ڕێنماییەكانی تەندرووستی بین، ئەگەر وانەبێت، رەنگە مزگەوتەكان ببنە شوێنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ئەزیەتدانی موسڵمانان، ئەوكاتیش دەبێتە هۆی تانە و تەشەر، بۆیە دوای پشت بەستن بە خوا و متمانەمان بەوە هەیە ئەوەی خوا نەیكات نابێت، دەبێت پابەندی ڕێنماییەكانی تەندرووستی بین، بۆیە داوا لەهەموو موسڵمانان دەكەین ئەو پابەندییە وەك خۆی جێبەجێ بكەن، چوونكە ئەگەر یەك حاڵەتی كۆرۆنا لە مزگەوت بڵاوبێتەوە، دەبێتە هۆی فیتنەی دین و دەبێتە هۆی جارێكی دیكە داخرانی دەرگای مزگەوتەكان، بۆیە هەركەسێكیش ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە مزگەوتەكان، گوناهبارە و بە تاوان بۆی دەنووسرێت".
لە ووڵامی پرسیارێكی رادیۆ نەواش لەبارەی نەچوون بۆ مزگەوت بەهۆی ڤیرووۆسەكەوە، نیاز شێخ راغب وتی "هەر موسڵمانێك بۆ پارێزگاری خۆی و پابەندی بە ڕێنماییە تەندروستییەكان ئەگەر لەترسی كۆرۆنا نەیەتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەكان بە نوێژی هەینیشیەوە گوناهبار نابێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە