پەیامی کورد … بەریتانیا: بە هەبوونی حەشدی شەعبی عێراق سەقامگیر نابێت
باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند کە، بە هەبوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە عێراق سەقامگیر نابێت.
ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ (سکای نیوز)، رایگەیاندووە: میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی عێراقدا نین.
ستیفن هیکی بارودۆخی ئەمنیی عێراق بە ”زۆر ئاڵۆز“ پێناسە کردووە و رایگەیاندووە: تاوکوو گرووپی لەیاسادەرچوو هەبن، عێراق سەقامگیر نابێت.
باڵوێزی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاوپەیمانان و ئەمریکا لەگەڵ عێراق لە دانوستاندندان لەبارەی داهاتوی هێزە بیانییەکان لە عیراق و شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ستیفن هیکی بەپێویستی زانیوە ئێران دەستبەرداری پشتیوانیکردن لە حەشدی شەعبی بێت و لە بری ئەوە داوای لە ئێران کردووە پشتگیریی حکوومەتی عێراق بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە