پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی لەهێستان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ زیاد بوونی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لەو ووڵاتە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو هەواڵی دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماتئۆش مووراڤیتسکی ، سەرۆکوەزیرانی لەهێستان سێ شەممە١٩ی ٢٠١٩ لە ووتارێکدا لە پەرلەمانی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ئەمریکا بڕیاری داوە کە ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە لەهێستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات .
هەروەها ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمەیە ، و لە سایەی هەوڵەکانی ئاندژی دوودا ، سەرۆککۆمار و وەزیری بەرگری ، بڕیاری دا تاکوو هێزە سەربازییەکانی لە لەهێستان بە ڕیژەی ١٠ بەرامبەر زیاد بکات .
لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕاپۆرتدراوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە لە ساڵی ٢٠٢٠ گەورەترین گواستنەوەی هێز بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو ئەنجام بدات .
هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا - نزیکەی ٢٠ هەزار سەرباز - بۆ ووڵاتانی باڵتیک و لەهێستان ڕەوان دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە