پەیامی کورد... سه‌رۆكی گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر له كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌ركه‌وته‌وه
سه‌رۆكی گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆكی روسیادا رایگه‌یاند كه گرووپه‌كه‌ی به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
دوای ماوه‌یه‌ك دیارنه‌مان، یه‌فگینی پریگۆژین سه‌رۆكی گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر به ئاشكرا ده‌ركه‌وته‌وه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له‌وه ده‌كات كه له كیشوه‌ری ئه‌فریقایه كه پله‌ی گه‌رما له سه‌روو په‌نجا پله‌ی سه‌دییه‌وه‌یه و حه‌زیان به‌وه‌یه.
یه‌فگینی پریگۆژین ده‌ڵێت: "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین روسیا له هه‌موو كیشوه‌ره‌كان مه‌زنتر ده‌ربكه‌وێت و ئه‌فریقا ئازادتر بێت".
وتیشی: "كارده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی دادوه‌ری و خۆشبه‌ختی بۆ گه‌لانی ئه‌فریقا و ژیان له قاعیده و داعش ده‌كه‌ینه كابوس".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێمه جه‌نگاوه راسته‌قینه‌كان ده‌خه‌ین ریزه‌كانمانه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانمان كه بۆمان دیاریكراوه. به‌ڵێنمان داوه كه سه‌ركه‌وتوو بین".
سه‌رۆكی گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر راشیگه‌یاند كه "گروپی ڤاگه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام ده‌دات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە