پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەشێوەی فەرمی پێشوازی لێ نەکرا چوونکە بۆ پێدانی هۆشداری بە ڕژێمی ئێران هاتووتە تاران!
بە پێی زانیارییەکان ماڵپەڕی هەواڵی " ڕوویداد ۲٤ " لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو کاتەی کە هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمان دەگاتە تاران، نووسی "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لێبکرێت، گەیشتووتە تاران"
ئەگەرچی ئەم ماڵپەڕە " ئاخاوتنە دژە ئێرانییەکانی " هایکۆ ماس ی بە هۆکاری ئەم پێشوازینەکەردنە داناوە، بەڵام لە ڕاستیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆییشتووتە ئێران تا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکاتەوە کە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکییە مووشەکی و سیاسەتە تێکدەرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەورووپا پاڵپشتی لە ستراتێژی ئەمریکا لەمەڕ ئێراندا دەکا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە