پەیامی کورد ... دواهەمین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ٢٠٤ هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین تووشبووی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان تاوەکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٥١٢ کەس، لەو ژمارەیەش ١٦ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٥٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٨١٢ هەزار و ٥٢٧ تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٥ ملیۆن و ٨٧٤ هەزارو ١٤٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٧٨٣ بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٣٤٨ کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، ووڵاتی ئەفریقای باشوور بە پلەی یەکەم دێت و ٦٠٩ هەزار و ٧٧٣ تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٣٥٨ هەزار و ٩٠٥ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی تووشبووان و تا ئێستا ٤٠٧ هەزار و ٨٧٩ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە