پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندروستی ئاماری یەک هەفتەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئامارى كۆرۆناى له ماوه‌ى ٢١/٨/٢٠٢٠ تا ٢٧/٨/٢٠٢٠، بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، له هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌زار و ٥٢٠ كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، له هه‌رێمى كوردستان ١٣٢ كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و ١٥٤ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە