تەندروستی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای ڕاگەیاند

پەیامی کورد... تەندروستی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای بڵاو کردەوە و ڕایشیدەگەیەنێت، " هەشت کەسیان برینەکانیان سەختە".

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، "دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان تاوەکو ئێستا ٦٠ برینداری خۆپیشاندانەکانیان پێگەیشتووە کە هەشت کەسیان برینەکانیان سەختە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "٢٥ برینداری خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ گوازراوانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرامە کە زۆرینەیان برینەکانیان سووک و مامناوەندە، هەروەها ٢٧ برینداریش گوازراوانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یەرمووک کە هەشت کەسیان برینەکانیان سەختە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە