پەیامی کورد ... دواهەمین ئاماری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان ڕادەگەێنین
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٠ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە جیهان تۆمارکراون و کۆی تووشبوانیش گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین تووشبووی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢١ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار و ٧٦٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٤٤٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٧٣ هەزار و ٧٥ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٥٦٦ هەزارو ٦٣٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ١٩٧ بە پلەی دووهەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی دوو ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٦٦٣ کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوانەوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەفریقایی ، ووڵاتی ئەفریقای باشوور بە پلەی یەکەم دێت و ٥٨٧ هەزار و ٣٤٥ تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٣٤٣ هەزار و ٢٠٣ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەورووپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوان و تا ئێستا ٣٥٨ هەزار و ٨٤٣ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە