دواخستنی لێکۆلینەوەی ناتانیاهوو لە لایەن پۆلیسی ئێسرائیلەوە

دواخستنی لێکۆلینەوەی ناتانیاهوو لە لایەن پۆلیسی ئێسرائیلەوە

پۆلیسی ئیسرائیل ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی دواخست كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامی بدات. 
پۆلیسی ئیسرائیل هۆكاری دواخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بۆ تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ناتانیاهوو گه‌ڕاندۆته‌وه‌.
ماڵپه‌ری هه‌واڵی (The Times of Israel) بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ ده‌كات.
به‌ پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوودا، پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهووش به‌ گومانی تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پۆلیسی ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ ناتانیاهوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە