پەیامی کورد... دوایین هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی "ئاشتی" لە ئۆکرانیا
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی کارنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدیبهێنرێت، بەپێچەوانەشەوە زیادکردنی گرژییەکان نەهامەتی خەڵکی ئەو وڵاتە زیاتر دەکات.
دوێنێ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشی سپی پێشوازی لە ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە بەبەهای 1.85 ملیار دۆلار هاوکاری زیاتر پێشکەش بە کیێڤ بکات و سیستمی موشەکی پاتریۆت-یش رادەستی سوپای ئۆکرانیا دەکرێت.
پەیوەست بەم بابەتە و لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا سەبارەت بە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتن بۆ کیێڤ، ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە پشتیوانی لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ئۆکرانیا دەکەین، ئەویش لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و کارنامەی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەپێچەوانەشەوە باوەڕمان وایە گرژکردنی زیاتری ئەو ناکۆکییە، نەهامەتی خەڵکیش زیاتر دەکات".
ئەوەشی خستەڕو، "ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە