پەیامی کورد ... دوای کوژرانی قاسم سلێمانی یەکەم شاندی باڵای ئێران سەردانی بەغدایان کرد
شاندێكی باڵای ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی شه‌مخانی ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و ووڵاته گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه شاندێكی ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی شه‌مخانی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌پێی میدیاكانی هه‌ر دوو وڵات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاوتوێ كراون.
له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له به‌غدا ئه‌مه به یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی ئێران بۆ به‌غدا داده‌نرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش له كاتێكدایه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، عێراق هاتووچۆی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه و رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی ئێرانی نادات، به‌ڵام بڕیاره‌كه وه‌فده سیاسی و دیپلۆماسیه‌كان ناگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە