پەیامی کورد ... دوو شاند لە عەرەبستانی سەعوودی تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی واشینتۆن دەکەن
ئەم شاندانە بریتین لە دەیان کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی و بەرپرسانی پلە باڵای کۆمپانیاگەلی عەرەبستانی سەعوودین .
لە حاڵێکدا کە ڕیاز و واشینتۆن بە هەوڵەکانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی بواری سەفەری کۆتایی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بۆ عەرەبستانی سەعوودی بەردەوامی دەدەن . دوێنێ شەممە ڕاگەێندرا کە دوو شاندی دەوڵەتی لە عەرەبستانی سەعوودی تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ چاوپێکەوتن و گفتووگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بۆ واشینتۆن دەڕوون .
دوو بەرپرسی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی بە بێ ناو هێنانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەم شاندانە بریتی لە دەیان کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی و بەڕێوبەرانی پلە باڵای کۆمپانیاکانی عەرەبستانی سەعوودین و لەم چاوپێکەوتنانە سەبارەت بە پڕۆژەگەلی هاوبەشی گواستنەوە ، لۆژیستیکی و ووزەگەلی نوێکەرەوە گفتووگۆ دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە