ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ڕێگه نادات بۆ جارێكی دیكه هه‌ژمونی ئێرانی له عێراقدا زاڵ ببێت ، هەر بەم هۆیەوە له‌ئێستادا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ، ئه‌و لیستانه‌ی نزیكن له ئێران له حوکمڕانی عێراقی نوێ دوور بخرێته‌وه تاوه‌كوو ده‌ستی ئێران له عێراق به‌یه‌كجاری ببڕدرێته‌وه.
به‌پێ زانیاریه‌كان ، له سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مەکگۆرک بۆ سلێمانی و له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌وحیزبه دەڵێ : نابێ تێکەڵ بە ھاوپەیمانی ئێران (ھادی عامری و نوری مالکی) ببن. ووڵاتی ئەمریکا و سەرۆک ترامپ، ئیزن نادا چی دیکە ئێران لە عێراق باڵا دەست بێت. ئەو پەیامەی ئەمریکا زۆر بە جیددی دەدرێ بە یەکیتی نیشتمانی کوردستان.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دوور زه‌مانه‌وه نزیكی زۆری له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان هه‌یه هەر بۆیه ئه‌و نزیكیه‌ی وای كردووه ته‌نانه‌ت ئێران له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا كه‌ركوك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چۆڵ بكات كه ناوی لێندرا " خیانه‌تی سه‌رده‌می كوردی ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە